ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “حه‌سه‌ن پترۆسیان” له سه‌ر سنووری ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و به بیانووی هه‌بوونی كاڵای قاچاخ ئۆتۆمبێلی “حه‌سه‌ن پترۆسیان”یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی برینداریان كردووه، جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتیه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.