به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، کۆڵبەرێک به‌ناوی “محه‌ممه‌د قادری” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود برینداربوو.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “محەمەد قادری” خەڵکی شاری “سەلاسی باوەجانی” بەسەختی برینداربووه و بۆ وه‌رگرتنی چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوه.