به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “هه‌نگه‌ژاڵه“ی بانه به‌ناوی “عه‌بدۆڵڵا حجری” به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی برینداركرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌بدۆڵڵا” به چه‌كی ساچمه‌یی پێكراوه و ڕوومه‌تیشی چه‌ند برینی سه‌ختی هه‌ڵگرتووه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه كراوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی و هه‌ستیاربوونی برینه‌كانیه‌وه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز كراوه.