به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوراشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری بانه به‌ناوی “ڕزگار” به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌سنووری “سه‌رته‌زێن“ی بانه به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕزگار” لاقی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له هه‌مان ڕۆژدا له سنووری “سه‌رته‌زێن” كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “شێركۆ جه‌لیلی” خه‌ڵكی گوندی “وهرچك“ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.