به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “ئه‌حمه‌د زه‌ڕفام” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه”ی بانه برینداربوو.
جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی شه‌ممه كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “ئاكۆ ڕه‌سووڵی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ر له‌و سنووره گیانی له‌ده‌ستدابوو و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش به ناوی “ئارام محه‌ممه‌دی” به به‌سه‌ختی برینداربوو كه به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه.