به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی مانگی گوڵان، کۆڵبەرێک بە ناوی “جەماڵ ساڵحی” خەڵکی گوندی “شەشە”ی بانە، بەهۆی تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارە به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له سنووری “بڕوێشكانی” سه‌ر به شاری بانه ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كردووه و كۆڵبه‌رێك به ناوی “جه‌ماڵ ساڵحی” به‌سه‌ختی بریندار بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یەکشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “تاهیر قوبادی”، “میلاد قوبادی” و “شادمان کەریمی”، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی “هانەگەرمەڵە”ی نەوسوود، بریندار کرابوون.