به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “شوی” سه‌ر به شاری بانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له به‌رزایه سنوورییه‌كانی “ساردئاو” به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناسنامه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره بریتیه له: “عه‌بدۆلڕه‌حمان ڕه‌یحانی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و لاقێكی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و لاوه برینداره ڕۆژی هه‌ینی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.