به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢٢ و ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی “كهڵهبهرد“ی نه‌سوود و “هه‌نگه‌ژاڵه“ی بانه به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداركراون.
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی “كهڵهبهرد“ی نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی كولله و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ناوی “ئیسماعیل مسری” به‌سه‌ختی برینداربووه، هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه“ی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتووه‌نه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و دوو كۆڵبه‌ر كه ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون.