کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سێ كه‌س بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە “دووزخورماتوو”

برینداربوونی سێ كه‌س بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە دووزخورماتوو 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، لەسنوری شارەدێى “سڵێمان بەگ“ى سەربە ناوچه‌ی  “دووزخورماتوو“، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە، سێ مێرمنداڵ برینداربوون و باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره‌.

بەپێی زانیارییه‌كان، بریندارەکان دانیشتووی گوندی “مەفتول“ن و چوونەتە ڕاوەماسی و لەوێ بۆمب پێیاندا تەقیوەتەوە و هه‌ر سێكیان به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كركووك كراون. جێگاى ئاماژەیە كه‌ لەچەند ڕۆژی ڕابردوودشدا، لەسنوری شارەدێی “گوڵاڵە“ی سەر بە پارێزگای دیالە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە، چوا مێرمنداڵ بوونە قوربانی.