به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، ئاگر له خوابگای كچانه‌ی خوێندكارانی زانكۆی زابۆل كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ خوێندكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ته‌به‌قه‌ی دووهه‌می خوابگای خوێندكارانی كچی زانكۆی زابۆل به‌هۆی دزه‌كردنی گاز ئاگری گرتووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی كه‌پسووڵی ئاگركوژێنه‌وه نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه سێ خوێندكاری كچ به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه كاتێك خوێندكاران له ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی كوژانه‌وه‌ی ئاگر ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌ركردنیان لێ كراوه.