شەوی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی “ئەکبەر خودا مورادی” و کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی “مەهدی” تەمەن ٢٨ ساڵ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود و بانە بریندار کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، “ئەکبەر خودا مورادی” و “مێهدی” خەڵکی گوندی “سپی کەمەر“ی سەر بە شاری بانە، لە مەودایەکی نزیکەوە و بە چەکی تاپڕ تەقەیان لێ کراوە بەو هۆیەوە چەندین پارچە ساچمە بەر لەشیان کەوتووە. جێگای ئاماژەیە ئەو دوو کۆڵبەرە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو دوو شارە کراون.