ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی مانگی پووشپەڕ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی “تۆیۆتا” لە پردی “بۆیەنی خواروو“ی سەر بە شاری بانە، دوو کاسبکار برینداربوون.
بە پێی زانیارییه‌كان، ئەو دوو کاسبکارە باریان پێ بووە و ئۆتۆمبێله‌كه لە پردی “بۆیەنی خواروو” وەرگەڕاوە و هه‌ردوو سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا به‌هۆی ڕاودوونانی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه، ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی كۆڵبه‌ران وه‌رگه‌ڕابوو و به‌هۆیه‌وه ١٥ كه‌س برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره.