به‌یانی دووشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، ماڵی هاووڵاتیه‌ك له گوندی “خانه‌قا”ی سه‌ر به شاری ورمێ ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، گازی عه‌له‌مه‌كی ئه‌و خانوووه دزه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ڕۆشنایی له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵ، ته‌قینه‌وه ڕوویداوه و دوو كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها ١١ خانوو و چه‌ند ئۆتومبێلی نێو ئه‌و گه‌ڕه‌كه زیانیان پێ گه‌یشتووه.