به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌مه‌ند و پراید له ڕێگای نێوان پاوه بۆ نه‌وسوود، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ناسنامه‌ی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ كه‌س له‌و ڕووداوه دا برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه كراون. به‌پێی ئاماره‌كانی كۆڵبه‌رنیووز، له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی دا سه‌رجه‌م ٢٥٨ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراو و بریندار بوون كه له‌و ڕێژه‌یه ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢١٥ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.