به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێك به ناوی “مادێح كه‌ریمی” خه‌ڵكی گوندی “بڵبه‌ر” به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزاییه سنوورییه‌كانی “ته‌ته”ی هه‌ورامان به‌سه‌ختی برینداربوو و كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “عۆسمان ساسانی” خه‌ڵكی گوندی “ده‌ریی” سه‌ر به‌شاری مه‌ریوان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداركراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دوو كاسبكار به ناوه‌كانی “بروومه‌ند یۆسفی” و “ئه‌كبه‌ر شه‌فیعی” خه‌ڵكی شاری “گیلانغه‌رب” به هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی هێزه سنوورییه‌كانی ناوچه‌ی “سوومار” به‌سه‌ختی بریندار كراون.
به پێی زانیارییه‌كان، “مادێح كه‌ریمی” پاش به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “بووعه‌لی” مه‌ریوان كراوه، هه‌روه‌ها كۆڵبه‌ره برینداره‌كه‌ی سنووری نه‌وسوود ڕۆخساری به‌سه‌ختی برینداربووه و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه له ژێر چاودێری پزیشكیدایه. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی “سوومار” سه‌ره‌ڕای ته‌قه‌ی هه‌وایی به‌سه‌ر كاسبكاراندا، كۆڵه‌كانیان زه‌وت كردوون و په‌روه‌نده‌ی قه‌زاییان له دادگای “گیلانغه‌رب” بۆ سازكردوون.