کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ لە سنووری بانە

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، دوو کۆڵبەری خەڵکی بۆکان بە ناویئەمیروبەهرام مەحموودیلە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کران.

به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر نیوز، ئه‌و دوو کۆڵبەرە بێ ئاگادارکردنەوە و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لێ کراوە و له‌ ئه‌نجامدا سێ گولله‌ به‌ر لاقیئه‌میركه‌وتووه‌ وبه‌هرامیش چه‌ند پارچه‌ ساچمه‌یه‌ك به‌ر پشتی كه‌وتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و دوو كۆڵبه‌ر به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی شاری بانه‌ كراون‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی شۆفێرانی وانت بار له‌ مه‌شهه‌د

-

هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت له‌ كارمه‌ندانی بێهزیستی كوردستان

-

بانگكرانی “مه‌تین حه‌سه‌نی” له‌ بریندارانی شۆڕشی ٩٨ به‌ دادسه‌رای بۆكان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

-

برینداربوونی چوار كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی دهۆك

-