به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ئێوارەی ڕۆژی سیشەممە ٦ی مانگی گوڵان، دوو كاسبكار بە ناوەکانی “عوسمان وەیسی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “گوڵچێر” و “کەیوان کەڵەوێنجەیی” خەڵکی شاری مەریوان، و كۆڵبه‌رێك به ناوی “به‌ختیار” بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم له سنووره‌كانی مه‌ریوان و نه‌سوود بریندار کران.
بە پێی زانیارییه‌كان، ئەو دوو كاسبكاره مه‌ریوانییه لە نزیک گوندی “حەسەن ئاوڵە”ی مه‌ریوان، تەقەیان لێ کراوە و بە سەختی بریندار بوون. دواجار هێزه‌كانی سپای پاسداران ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر كه‌لووپه‌لی ئه‌و دوو كاسبكاره و “عۆسمان وه‌یسی” به هۆی سه‌ختی بینه‌كانیه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه. له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی سپای پاسداران له سنووری نه‌وسوود هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “به‌ختیار” كه پاشناو و شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئاشكرا نه‌كراوه به‌سه‌حتی بریندار بووه.