کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بترسن لەم یەگرتوییە

رۆژی دووشەممە ٧ مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢ کۆمەڵێک لە بنەماڵەی گیابەختکردوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیلە حەسەن ئاوای سنە چوون بۆ دیداری هومەن عەبدوڵاهی و بە دانی دروشم لەسەر گڵکۆی ئەم گیانبەختکردوەی ڕێگای ئازادی و بەرابەری کۆبوونەوە. لەم ڕۆژەدا ژمارەیەکە لە بنەماڵەی شۆڕشی ژینا و زیاتر دایکان لە شارەکانی ڕەشت، بابول، کەرەج، تاران، ئەراک و ئیسفەهان چاویان بەیەک کەوت. ئەوان لەسەر گڵکۆی ئازیزانیان و قارەمانانی شۆڕشی ژینا کۆبوونەوە و وێڕای دانی دروشمە دژی حکومەتیەکان بەڵێنیان بەیه‌کەدا و پەیمانیان نوێ کردەوە تا درێژەدەری ڕێگای پڕ لە شانازی گیانبەختکردوان بن.

لە سەرودەمی نەورۆزیشدا کۆمەڵێک لە دایکانی دادخواز لەدەوری یەکتر کۆبوونەوە. “لەیلا مەهدەوی، دایکیسیاوەش مەحمودییەکێک لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا وێنەیەکی لەو دیدار و کۆبونەوەیە بڵاو کردۆتەوە. ئەو لە سەفحەی ئینستاگرامەکەیدا نووسی:” ئێمە بنەماڵەیەکی گەورەین. بترسن لەم یەکێتیە. ئێوە خەریکە کۆتا پشوەکانتان هەڵدەکێشن. ئێمە بێدەنگ نابینمشتەکان پتەو تر و زیاتر دەبن.”

دایکان بە هۆی ئەوەی کە پێگە و ڕیشەیەکی کۆمەڵایەتی بەرینیان هەیە لە بەرەنگاربوونەوە و خەبات دژبە ئیستبدادیش دا دەور و نەخشێکی کاریگەر دەنوێنن. نمونەیەک لەم جۆرە دایکانە کە ناوبانگێکی جیهانیان هەیە،دایکانی مەیدانی مایون. ئەوان لە ساڵی ١٩٧٦ ی زاینی و لە سەردەمی دەسەڵاتی نیزامیانی گۆدتاگەردا بەفەرمانی سازمانی جاسوسی ئامریکا و کابینەی ئەوکاتی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە ئاڕژانتین دەرکەوتن. کابینەی جەنایەتکاری نیزامیەکان بوو بەهۆی گیانبەختکردنی زیاتر لە٣٠ هەزار لە کەس شۆڕشگێڕانی چەپ. ئەو ترسەنۆکانە بەرپرسیاریەتی لەنێوبردنی شۆڕشگێڕانیان وەئەستۆ نەگرت و ئەوانیان بە ونبوو ناودەبرد. دایکانی مەیدانی مایو، دایکانی ئەو گیانبەختکردوانە بوون کە چووبوونە نێو ڕیزی تێکۆشەرانی دژی دیکتاتۆڕیەوە. نیزامیەکان و دەزگا ئیتلاعاتی و قەزاییەکانیان بە شێوەی جۆراوجۆرە چوونە بەرەنگاربوونەوەی ئەو دایکانە و لە بەرانبەریاندا داماو و بێتوانا بە چۆکدا هاتن. ئەو جەنایەتکارانە سەرئەنجام لە لایەن هێزە دژی ئیستبدایەکان و لەوانە ئەم دایەکانەوە لە ساڵی ١٩٨٣ دا ڕوخان و سەرکردەکانیان بە تاوانی کوشتنی تێکۆشەران و شۆڕشگێڕەکان دادگایی کران.

هاوکات لەو سەردەمەدا دایکانی گیانبەختکردوان و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستان و بە تایبەت لە سنە یەکیان گرت و چوونە شەڕی کۆماری ئیسلامی. ئەوان پەیوەندی پێشمەرگەیان لەگەڵ کۆمەڵ پتەو تر کرد و لەگەڵ هەر هێرشێکی بەکرێگیراوان بۆسەر مافەکانی خەڵک و دەستبەسەرکرانی لاوان بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ لە بەردەم ئیدارە و ئۆرگانەکانی سەرکوتی ڕژیم کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە دەبرد. ئەم دایکە تێکوۆشەرانە بە شێوەی بەردەوام و بە تایبەت لە کاتی پرسەکاندا چاویان بەیەكتر دەکەوت، یارمەتی یەکتریان ئەدا و هاوپشتییەکەیان پتەو و قایم تر دەکرد. ئەوان سەرەڕای هەموو گوشارەکانی بەکرێگیراوان سەردانی پێشمەرگەکانیان دەکرد و پەیامی بنەماڵەیی و سیاسیان دەگۆڕیەوە. ئەم دایکانە و بە تایبەت لە کاتێکدا کە ڕژیم شەڕی کۆنەپەرستانە و دژی ئینسانی ئێران و عێڕاقی کێشایە نێو کوردستانەوە لە مەسیر و ڕێگاکانی هاتوچۆیان توشی گەلێک مەترسی و گیروگرفتی جێگای سەرنج بوونەوە و بە گیان فیدایی خۆیان توانیان پەیوەندی دیداریی و چاوپێکەوتن لەگەڵ پێشمەرگەدا بپارێزن. ئەم دایکە جێی شانازی و بوێرانە بە تایبەت پشتیوانی ژنای پێشمەرگە بوون و لە گەلێک حاڵەتدا بۆ پاراستن و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان لە باوەشی خۆیاندا، بە پاک وبەرزترین ئێحساسات و بەرپرسیاریەتی دایکانەوە هەڵسوکەوتیان دەکرد. ئەم کەسە جێگای شانازیانە هەڕەشەی بەکرێگیراوانیان لەم بوارەدا بەگرنگ وەرنەدەگرت.

دواتر ڕێکخراو و کۆبوونەوەکانی دایکانی گیانبەختکردوان لە دەرەوەی کوردستانیش شکڵیان گرت. ئەوان سەرەتا و دوای ئەوەی کە زیندانوانان و سەرانی قەزایی بە فەرمان و فەتوای خومەینی لە دوو مانگی گەلاوێژ و خرمانانی ساڵی ٦٧ چەند هەزار زیندانی سیاسی و دیلیان کوشت، لەژێر ناویدایکانی خاوەرانخۆیان ڕێکخست و چوونە شەڕی سەرانی جەنایەتکاری ڕژیم. ئێستا لە پاڵ دایکانی خاوەراندا، دایکانی پاركی لالە، دایکانی دادخواز، دایکانی ئاشتی و کۆمەڵەی دایکانی پێشڕەو لە خەبات دژبە کۆماری ئیسلامی و ئۆرگانە سەرکوتگەرەکانی و بۆ دابین بوونی دیموکڕاسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی چالاکن.

پڕۆسەیەک کە لە درێژەی خەباتی پێشو لە هاوجیهەتی بنەماڵەی گیانبەختکردوانی شۆڕشێکی ئازادی و یەکسانیخوازانە و بە تایبەت دایکان دەستی پێکردوە یەکێک لە مەیدانەکانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادییە. یەکێتی و خەباتی ئەم تێکۆشەرانە بۆتە ئیلهامبەخشی شۆڕشگێڕان و بە قەولیلەیلا مەهدەویدایکی تێکۆشەری گیانبەختکردوسیاوەش مەحمودی، بۆتە هۆی ترسی سەرانی ئاخوندی و نیزامی دەسەڵاتدار. ئەم دایکانە لە بەیانیە و کۆبوونەوەکانیاندا گەلێک جار وەبیریان هێناوەتەوە کە لە درێژەی خەباتی منداڵەکانیان و باقی گیانبەختکردوانی ٤٤ ساڵی ڕابردودا پێ بەپێی تێکۆشەران و شۆڕشگێڕان تا ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-