مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی كرێكارانی جۆشكار و لوله‌كه‌شی پڕۆژه‌ی نه‌وت و گاز، له ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستیپێكرد، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. بانگه‌شه‌كاران، له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی په‌یمانیی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئهپڵیكهیشێنه په‌یامنێره‌كان، ئه‌م مانگرتنه‌یان ڕێكخست و هاوئاهه‌نگیان كرد. ئه‌م مانگرتنه له ئێستادا پتر له ٥٠ ناوه‌ندی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی و شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به‌وانی له ١٢ ئۆستان گرتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له درێژه‌یدا چه‌ند شیركه‌تێكی دێكه‌ی سه‌ر به سه‌نعه‌تی نه‌وتیش داخران. ڕێكخستنی ئه‌م مانگرتنه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی ئاسان نه‌بوو. كرێكارانی ئه‌م ناوه‌ندانه نزیك به سی ساڵه كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی په‌لاماره‌كانی ڕژیم بۆ هه‌رزان كردنی هێزی كار دان. یه‌كێك له گرینگ‌ترین سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم بۆ كه‌ڵه‌كه كردنی زیاتری سه‌رمایه له ئێران، كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراقدا به‌كرده‌وه ده‌رهات، كاتی كردن و هه‌رزان كردنی هێزی كاری پیشه‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و دواتر پێترۆشیمی بوو. ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داران به سپاردنی چالاكی و پیشه‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی به شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان و په‌ره‌پێدانی دهڵاڵیهتی، كرێكارانی لێك جیاكردنه‌وه، ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییانی له‌ناوبرد و خۆی له هه‌مووجۆره بهرپرسایهتیهك به‌رامبه‌ر به مافی كرێكاران له بوار حه‌قدست و حه‌قی بیمه و كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی و ڕێفاهی، دزیه‌وه. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌و هه‌وڵه دژه كرێكاریانه‌ی و به خوڵقاندنی كه‌ش و هه‌وای پۆلیسی و خستنه‌ژێر چاوه‌دێری هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، له ماوه‌ی پتر له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، بابه‌تی ڕێكخستن و ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاریی، له‌م دوو ناوه‌نده سه‌ره‌كیه‌ی ئێران، له‌گه‌ڵ گرفتی جیدی به‌ره‌وڕوو كرد.
له‌ژێر ئه‌م باروودۆخه پۆلیسیهدا و له نه‌بوونی ڕێكخراوی چینایه‌تی و جه‌ماوه‌ری كرێكاران، ڕێكخستنی ئه‌م مانگرتنه هاوئاهه‌نگ و سه‌رتاسه‌ریه نیشانی دا كه تۆڕی په‌یوه‌ندیی كرێكارانی پێشڕه‌و تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێ له ڕێكخستنی مانگرتندا، ڕۆڵێكی چاره‌نووس سازی هه‌بێت. به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ری كه هه‌م كرێكارانی خاوه‌ن قه‌راردادی ڕه‌سمی و كاتی و هه‌م كرێكارانی سه‌ربه شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكار، یه‌كگرتووانه تێیدا به‌شدار بوون، نیشانی ده‌دات كه تۆڕی په‌یوه‌ندی كرێكارانی پێشڕه‌و، چ پۆتانسیه‌ل و توانییهكی بۆ پێكهێنانی هاوپشتی له ناو ڕیزه‌كانی كرێكاراندا هه‌یه. مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی، له‌م بواره‌شدا، خاڵێكی وهرچان له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران‌دا دێته ئه‌ژمار. به‌ڵام وه‌ك چۆن هاوئاهه‌نگ كردنی كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری، كارێكی سه‌خت و دژوار بوو، پاراستن و یه‌كپارچه‌یی كرێكاران له قۆناغی مانگرتن، بانگه‌شه بۆ پشتیوانی و هاوپشتی باقی به‌شه‌كانی چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌م مانگرتنه و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كرێكارانی پێشڕه‌و كارێكی ئاسان نییه. له‌م مانگرتنه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په كه له خه‌بات بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له‌گه‌ڵ یه‌ك خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌ت ڕووبه‌ڕوون، ماهیه‌تی پڕۆژه‌یی بوونی پیشه‌ی كرێكارانی مانگرتوو له‌و ناوه‌ندانه‌دا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه لایه‌نی وتووێژكاری ئه‌وان، له‌گه‌ڵ چه‌ندین شیركه‌تی په‌یمانكاریی جۆراوجۆر به‌ره‌وڕوو بێت. هه‌ربۆیه له‌ماوه‌ی پتر له سێ هه‌فته‌دا، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ست بوونی كرێكارانێكی زیاتر له ئۆستانه‌كانی دیكه‌وه به‌م مانگرتنه، هێندێك له شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان به پێدانی حه‌قده‌ستی دواخراو و زیادكردنی چه‌ند له‌سه‌دیی حه‌قده‌سته‌كانیان، توانیویانه به‌شێك له كرێكاران بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كار.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕێك له باروودۆخێكدا كه حزووری یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی مانگرتوو له شوێنی كاره‌كه‌یان بۆ ڕاوێژ و دانه به‌رباسی چۆنیه‌تیی كاردانه‌وه‌ی كرێكاران دژبه ناكۆكیناوهی په‌یمانكاران یه‌كجار گرینگه، به‌شێك له كرێكارنی مانگرتوو له‌ژێر گوشاری ئازاره‌كانی قۆناغی مانگرتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئه‌و بێبه‌شیانه‌ی كه به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیاندا سه‌پاوه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كان و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه كرێكارانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په كه پتر له ٧٠ ڕۆژه له مانگرتندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌زموونی ده‌یان مانگرتنیان هه‌یه، هه‌ر له سه‌ره‌تای مانگرتنهكهیانهوه، حه‌ساری كارخانه‌یان كرد به شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان بۆ بیروڕا گۆڕینه‌وه و وتووێژ له‌سه‌ر كێشه و گرفتی كرێكاران و چۆنیه‌تیی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌وڵی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی خاوه‌نكار و چۆنیه‌تیی به‌ره‌وپێش بردنی قۆناغه جۆراوجۆره‌كانی مانگرتنه‌كه‌ی خۆیان. كرێكارانی هه‌فت ته‌په پاش چه‌ند حه‌فته مانگرتن، به ئامانجی پشتیوانی كردنی خه‌ڵك له مانگرتنه‌كه‌یان، هه‌موو ڕۆژێ له شه‌قامه‌كانی شاری شووش ڕێپێوانیان به‌ڕێوه‌برد و ئه‌م جارهیانیش له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری، ئیمكان و ده‌رفه‌تی ده‌خاڵه‌ت دانی كرێكاران له بڕیاردانهكانیان، خوڵقاند. كرێكارانی هه‌فت ته‌په به حزووری یه‌كگرتووانه‌یان له حه‌ساری كارخانه و یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شووش و به پشت به‌ستن به وشیاری و ئه‌زموونه‌كانی خۆیان، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار پیلانی خاونهنكارانیان بۆ ناكۆكینانه له‌ناو ڕیزه‌كانی كرێكاران، پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
له ئێستادا كه شیركه‌ته په‌یمانكاره‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م باروودۆخه به قازانجی خۆیان كه‌ڵك وه‌رگرن، حزووری كرێكاران له شوێنی كار و ده‌خاڵه‌ت دانیان له بڕیاردانه‌كان، پێش مه‌رجی ده‌كردنی بڕیاری هاوبه‌ش و درێژه‌ی یه‌كگرتووانه‌ی مانگرتنهكهیانه. كرێكارانی مانگرتووی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی به حزووریان له شوێن و سایته‌كانی كار، به خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر دژواریه‌كانی قۆناغی مانگرتن، به به‌شداری كردنیان له بڕیاردانه‌كان و وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تیی جۆراوجۆر له‌وانه بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی هه‌واڵ و وێنه‌ی مانگرتنه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ڕاكێشانی پشتیوانیی كرێكارانی كارخانه و باقیی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان، ده‌توانن له ڕۆژانی مانگرتندا، به نوێنه‌رانی خۆیان له دانووستان و وتووێژ له‌گه‌ڵ په‌یمانكاران، وره و متمانه به‌خۆیی ببه‌خشن.