ئه‌گه‌رچی ئامارێكی ورد سه‌باره‌ت به جه‌معییه‌تی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری و درێژه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا له‌ده‌ست دا نییه، به‌ڵام ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕژیم ژماره‌ی كه‌سانێك كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه بێكار بوون، له نێوان ٢ ملیۆن و ٨٧٠ تا ٦ ملیۆن و ٤٣١ هه‌زار كه‌س خه‌مڵاندووه. به‌م له‌شكره گه‌وره‌یه‌ی بێكاران، پێویسته بێكارانی وه‌رزی، ده‌ستفرۆشان و كۆڵبه‌ران و ژنانی ناو ماڵ، وه‌ك به‌شێكی گرینگ له جه‌معییه‌تی بێكاران، زیاد بكه‌ین. ئه‌م ئاماره پێمان ده‌ڵێ كه ڕه‌وتی كۆنتڕۆڵ هه‌ڵنه‌گری نابووت بوون و داخرانی كارخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری و شه‌پۆلی ده‌ركردنی كرێكاران، كێشه‌ی ێبكاریی كردووه‌ته كاره‌ساتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. كرێكارانی ئێران هاوكات له‌ژێر گوشاری دواهاته‌كانی قه‌یرانی ئابووریی ئێران و درێژه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان، قه‌یران و نائه‌منیی سه‌رچاوه‌گرتوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كوشنده‌ی كۆرۆنا و ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمێكی سه‌رمایه‌داریی دیكتاتۆری مه‌زهه‌بین كه ته‌نانه‌ت مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كرێكاران به‌ڕه‌سمی ناناسێت.
بێكاری له ئێران بۆ زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه كاره‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و له بیمه‌ی بێكاری و بیمه‌ی ده‌رمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌رین، به مانای داخزینی بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ ژێر هێڵی هه‌ژاریی تۆخ و داسه‌پاندنی مه‌رگی بهرهبهرهییه. له دواهاته‌كانی دیكه‌ی كاره‌ساتی بێكاری، ده‌توانین ئاماژه به ئاڵۆزیی ده‌روونی، خه‌مۆكی، نه‌مانی متمانه‌به‌خۆیی، هه‌ستی بێ هۆیی و له‌خۆنامۆ بوون، بكه‌ین. بێكاری به مانای له‌ناوبردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و ناكۆكی نانه‌وه له‌ناو كرێكاران دایه. ئه‌م تراژێدیه دڵته‌زێنه لێره‌دا كۆتایی نایه، لێكهه‌ڵوه‌شانی بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كان، بێبه‌ری بوونی منداڵان له خوێندن و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ژماره‌ی منداڵانی كار و سه‌رشه‌قام و منداڵانی كارتۆن خه‌و، ڕوو كردنه ئێعتیاد و له‌ش فرۆشی له‌ڕووی ناچارییه‌وه و هێندێك جار خۆكوژی و باقیی ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته‌یه و ژن و پیاو و لاو و منداڵی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌كاته قوربانی.
نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه پتر له ٨٠ له‌سه‌دی كرێكارانی ئێران قه‌راردادی كاتیی كار و سپی ئیمزایان هه‌یه و یان له ڕێگه‌ی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانه‌وه هاتوونه بازاڕی كاره‌وه. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه به‌شێكی به‌رین له كرێكارانی ئێران، له ده‌وره‌ی بێكاریدا، هیچ پشتیوانێكیان نییه. كه‌وابوو هه‌ر له یه‌كه‌مین ڕۆژی بێكاریه‌وه، ئابووری و داهاتی بنه‌ماڵه نوقمی هه‌ژاری ده‌بێت و نه‌هامه‌تیه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن. له وه‌ها باروودۆخێكدا، خه‌بات دژبه‌م كاره‌ساته كۆمه‌ڵایه‌تییه و دژبه‌م دیارده نگریس و وێرانكه‌ره، و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ بێكاری، بووه‌ته یه‌كێك له كێشه جیدییه‌كانی هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا. ناڕه‌زاه‌تیی پڕژوبڵاو و خه‌بات دژبه بێكاری له حاڵێكدا ئه‌نجام ده‌درێ كه ده‌وڵه‌تی ڕووحانی، وه‌زاره‌تی كار و تهعاوۆن و باقیی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات نه ته‌نیا ستراتێژی و سیاسه‌تی دامه‌زراندنییان نییه، به‌ڵكوو خۆیان هۆكاری بێكار كردنی كرێكاران و په‌ره‌سه‌ندنی بێ وێنه‌ی دیارده‌ی بێكارین. به پێی پێشبینییه‌كانی سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره، نرخی گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران له ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاویدا، مه‌نفیی ٥٠ له‌سه‌د ده‌بێت. ئه‌وه‌ش له‌حاڵێكدایه كه هه‌موو ڕۆژێ شایه‌دی داخرانی ژماره‌یه‌كی زیاتر له كارخانه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریی قه‌یران لێدراو و ده‌ركردنی به‌ربڵاوی كرێكارانین به بیانووی نابووت بوونی ئه‌م ناوه‌ندانه.
له باروودۆخێكدا كه هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی و باشتر كردنی باروودۆخی كار و بژێوی كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا بوونی نییه و له باروودۆخێكدا كه ته‌قه‌لاكانی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی بۆ ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه له قه‌یران، به درێژه‌ی بێكار كردن و تاڵانی سفره‌ی به‌تاڵی كرێكاران و بێمه نزمه كۆمهڵایهتیهكانیانهوه گرێ دراوه، به‌رپرسایه‌تیی خه‌بات دژبه بێكاری، له‌سه‌ر شانی خودی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییه. له‌م باروودۆخه‌دا نه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی دۆزینه‌ی كار و ناوه‌نده ئۆستانییهكانی وه‌زاره‌تی تهعاوۆن، نه ڕاوه‌ستان له‌ناو ڕیزه‌كانی به‌رده‌م سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، نه گوێ گرتن بۆ واده و به‌ڵێنییه پووچ و بێ ئهساسهكانی ده‌وڵه‌ت، و نه دڵ به‌ستن به گه‌شه‌ی ئابووریی له داهاتوویه‌كی نامه‌علووم، به‌تایبه‌ت له وڵاتێك كه قه‌یرانی بێكاری هه‌روه‌ك قامچییه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاریهوهیه، هیچیان ڕێگا چاره نین و هیچ ده‌ردێك ساڕ‌ێژ ناكه‌ن.
كار و ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، یان بیمه‌ی بێكاری، خواست و مافی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای هه‌موو كرێكارانی دامه‌زراو و بێكار و لاوانی خوازیاری كاره. به‌ڵام ئه‌م مافه، به خه‌باتێكی ڕێكخراو و به وه‌ڕێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌ك دژبه بێكاری دێته دی. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه باروودۆخی بابه‌تیی ئاماده‌یه و هێزه‌كه‌شی، نه ته‌نیا له‌شكری ملیۆنیی كرێكارانی بێكار، به‌ڵكوو ملیۆنان كرێكاری دامه‌زراو و بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری له‌خۆده‌گرێ كه دێوه‌زمه‌ی بێكاری ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی لێ زهورت كردوون. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه به‌هۆی درێژه‌ی قه‌یرانی ئابووری، بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی مه‌رگباری كۆرۆنا و شه‌پۆله‌كانی ده‌ركردنی كرێكاران، به خواستی هاوبه‌شه‌وه، ده‌توانێ به‌خێرایی جه‌ماوه‌ری و به‌هێز بێت و ده‌وڵه‌ت به‌رێته ژێر پرسیاره‌وه.
به‌ڵام به‌روپێش بردنی ئه‌م خه‌باته و به‌هێز كردنی تا ئاستی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری، پێویستی به هاوپشتیی هه‌ڵسووڕاوان، تۆڕ و كۆڕه وشیاره‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران هه‌یه. له‌شكری گه‌وره‌ی بێكاران و ئاگاداربوون له‌و مه‌ترسییه دڵته‌زێنه كۆمهڵایهتیهكانهی كه هه‌ڕه‌شه له بێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كات، پۆتانسیه‌ل و توانای بانی ناڕه‌زایه‌تیی، به‌تایبه‌ت له‌ناو توێژه خوێندكاره بێكارهكاندا، كه هه‌موو ئاواته‌كانی خۆیان فه‌وتاو ده‌بینن، پێكهێناوه. شكڵ گرتنی وشیارانه و هه‌نگاو به هه‌نگاوی ناڕه‌زایه‌تی، دژبه بێكاری و هه‌وڵی په‌یگیرانه بۆ وه‌ڕێخستنی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی بێكاران، به خواست و درووشمی “یا كار یا بیمه‌ی بێكاری“، له هه‌مان حاڵ‌دا، ڕێگاخۆشكهری پێكهێنانی ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و درێژه‌ی كار و چالاكیی كرێكاران ده‌بێت.