خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان کە پێشتر بۆ ڕێگڕیكردن لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی حکوومەتی “مۆسیقای لەیلاخ” و هەوڵی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، داوای بایکۆتکردنی ئەم فێستیڤاڵەیان کردبوو، بە ئامادەنەبوونیان لەو ڕێوڕەسمەدا، وڵامێكی ڕوونیان بە دەسەڵاتداران دایەوە.
بهوتهی سهرچاوه خۆجێیهكان، سپای پاسداران بە کۆکردنەوەی ژمارەیەکی کەم لە بهكرێگیراوان لە شارەکانی نزیکەوە هەوڵی بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمەیان داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. هاوکات لەگەڵ ئەم فێستیڤاڵە کە لەلایەن دامودەزگاکانی سەر بە ڕژیمهوه بە بیانووی زیندوو ڕاگرتنی مۆسیقای ڕەسەنی کوردی ڕێكخراوه بوو خەڵکی کوردستان دەپرسن چونە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر گەنجی ئازادیخوازی کوردستانی بۆ سەلماندنی سەرەتایی ترین مافە کانی خویان لەلایەن ئەم رژیمەوه کوژران، ئیعدام کران و ئیستایش ژمارەییکی بەرچاویان لە زیندانەکان لە ژیر ئەشکنجە و ئەزیت و ئازاردان؟ بویە بایەخێک بۆ ئەم پروپاگەندە دروینانەی کۆماری ئیسلامی نادەن و ریسوای دەکەن.