کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

بانگەوازی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ مانگرتنی گشتی لە کوردستان

مەهسا ئەمینی(ژینا) کچێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز دوای ئەوەی کە لەلایەن مەئموورانی گەشتی ئیرشادەوە بەهۆکاری ئەوەی کە گۆیا جل و بەرگ و پۆششی گونجاوی نەبووە، لە شاری تاران لە بنەماڵەکەی دەرفێنن و دەیگوازنەوە بۆ گرتووخانە. مەهسا پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەربوون لە حاڵێکدا کە چووبووە کۆماوە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەداخەوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی گیانی لەدەستداوە.
قەتڵی ناخهەژێنی ئەم کچە گەنجە دەنگدانەوە و کاردانەوەیەکی بەربڵاوی لە ناو بیروڕای گشتییدا لە ناوە و دەرەوەی وڵات لێکەوتۆتەوە و کۆمەڵگای کوردستان و ئێرانی بە گشتی ڕاچڵەکاندووە. ئێمە ئەو جینایەتە دەوڵەتییە بە تووندی مەحکووم و ڕسوا دەکەین و هاوخەمی و پەژارەی قووڵی خۆمان بە بنەماڵەکەی مەهسا ڕادەگەیەنین و خۆمان بە هاوبەشی غەم و پەژارەیان دەزانین.
نابێت ئیزن بدرێت کە مەئموورانی ڕژیم ئاوا بێباکانە دەستدرێژی بکەنەسەر مرۆڤە شەریف و ئازادیخوازەکان. پێویستە بەر بە دووپاتبوونەوەی جینایەتی هاوشێوەی ئەم کارەساتە بگیردرێت. وەک یەکەم هەنگاو داوا لە تەواوی جەماوەری خەڵکی کوردستان، کرێکارانی ناو کارگا و ناوەندە خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنەرەکان، فەرمانبەرانی ئیدارە دەوڵەتییەکان و شیرکەتە تایبەتییەکان، موعەلیمان، خوێندکاران، بازاڕیان و ژنانی ستەمدیتوو دەکەین کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەر لەگەڵ ١٩ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی، لە کردارێکی لێبڕاوانە، چارەنووسساز و هەماهەنگ و یەکگرتوودا، لەچوون بۆسەرکار خۆ ببوێرن. جێگای خۆیەتی کە ئەم بزووتنەوەیە پشتیوانی خەڵکی مافخواز و ناڕازی لە ئاستی ئێرانیشدا لەپشت بێت.
داوا لە هەموو پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان و دامەزراوە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان و کەسایەتییە خەباتکار و ئازادیخوازەکان و زیندانیانی سیاسی و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی ژنان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناوەندەکانی زانیاری دەکەین، چالاکانە پاڵپشتی ئەم بزووتنەوەیەی خەڵکی کوردستان بکەن.
ئەم حەرەکەتە یەکگرتوو و هاوئاهەنگە پەیامێکی ڕوونی خەڵکی کوردستانە بۆ کۆماری ئیسلامی. پێویستە دەستبەجێ ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە ڕای گشتی بناسێنرێن و لەسەر کردەوەی تاوانکارییان سزا بدرێن. جگە لەوەش، فشارخستنە سەر ژنانی ئازادیخواز و ناچارکردنی ژنان بۆ داپۆشینی خۆیان دەبێت کۆتایی پێبێت. خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانیخواز چیتر تەحەمولی ئەو جۆرە گوشارە دژە مرۆڤانەیە ناکەن.
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی
١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-