کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

  بانگەوازی حیزبی کومونیستی ئێران بۆ په‌یوەستبوون بە مانگرتنی گشتی رۆژی چوارشەممە ٣٠ ی مانگی سەرماوەز   خەڵکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ!

  بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەیژن ژیان و ئازادیلە ماوەی ٩٠ رۆژ بەردەوام بوونی دا بۆتە کابوسێک بۆ حکومەتی ئیسلامی و کاربەدەستانی. کابوسێک کە زەنگی کۆتایی حکومەتی جەهل و جەنایەتی لێداوە. لە لایەکی دیکەوە بۆ خەڵکی شۆڕشگێڕ و تینوی ئازادی، ڕیفاه و یەکسانی، هیوا و متمانەبەخۆییەکە کە هەموو دیوار و بەربەستەکانی سەرکوت، ترساندن و حکومەتی پۆلیسی تێپەڕاندوە و پایەکانی حکومەتی جەللادان و ئینسان کوژانی هەژاندووە.

حکومەتیئیسلامیجارێکیترووەکهەمیشەبەداروپەتیسێدارەوەهاتۆتەشەڕیئینسانەشۆڕشگێڕەکان. بە پەتی سێدارەوە هاتن تا هیوا و متمانە بەخۆیی لە دار بدەن و ئینسانەکان بکەنە ملکەچی خۆیان. هاتون تا دەسەڵاتی لەدەست چوویان بە ئێعدام کردنی لاوانی تینوی ئازادی نیشان بدەن. بەڵام کێ هەیە نەزانێ ئێعدام و سەرکوت نەک نیشانەی بەهێزی بەڵکو نیشانەی بێ هیوایی، داماوی و داڕمانە.

کۆماری ئیسلامی لەوپەڕی داماویدا لەبەرانبەر ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکدا هەروا خەرێکە درێژە بە سیاسەتی ئێعدامکردنی زیندانیانی سیاسی ئەدات. ئێعدامی دوو لاوی تێکۆشەرموحسین شکاریومەجید ڕەهنەوەردبە تاوانی بەشداریکردن لە ئاخێزی شۆڕشگێرانەی جەماوەری، نمونەیەکە لەو جەنایەتانە. ئەم جەنایەتە دەوڵەتیانە، قین و بێزارییەکی بەرینی لەنێو خەڵکدا هەڵخڕاندووە و تا ئێستا دروشمەکانیئازادی زیندانیانی سیاسی،هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام،ڕاپەڕین لەدژی نیزام،ئێعدام دەبێ ڕابگیرێ، بە شێوەیەکی بەرین دەوترێتەوە.

ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی وەک توندوتیژیەکی ڕێکخراو بۆ لەنێوبردنی نەیارانی سیاسی، ڕوناکبیران، ڕخنەگران و قوربانیانی خەسارە کۆمەڵایەتیەکانی نیزامی سەرمایەداری بەکارهێناوە. سزای ئێعدام و لادانی نەیاران لە هەمان سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامیەوە تا ئێستا، یەکێک لە پایەکانی حاکمیەتی پڕ لەشەرمەزاری ئەم ڕژیمە بووە. لەگەڵ بە دەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە خێرایی دەستیدایە ئێعدام کردنی تێکۆشەران و نەیارانی ڕژیم بە شێوەیەکی بەرین لە ئێراندا. گرتن و دواتر ئێعدام کردنی دەیان سیمای ناسراوی زیندانیی نێو زیندانەکانی ساواک، کە لەگەڵ قیام و ڕاپەڕینی خەڵکدا ئازاد کرابوون، لە بەهاری ساڵی ١٣٥٨وە دەستی پێکرد. ئێعدام کرانی زۆرێک لە تێکۆشەرانی بوێری وەک ڕێبەرانی خەڵکیتورکەمەن سەحرالە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی بەهاری ١٣٥٨دا، ئێعدام کردنی ڕۆڵە قارەمانەکانی خەڵکی کوردستان دوای فەرمانی خومەینی لە ڕۆژی ٢٨ ی مانگی گەلاوێژی ١٣٥٨ لە لایەن خاڵخاڵی جەللادەوە و بە حوکمی حکومەتی و شەرعی خومەینی، ئێعدام کردنی ژنان، خوێندکاران، کرێکاران و ڕووناکبیرانی خاوەن هەڵوێست و ناڕازی لە نیزامی ئیسلامی لە گۆشەوکەناری ئێران، بەشێک لە کارنامەی فاشیزمی ئیسلامیە، تەنانەت لە یەکەم ساڵەکانی بە دەسەڵات گەیشتنیدا. ئەم جەنایەتانە لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ دا بە ئێعدام کردنی بە کۆمەڵی هەزاران زیندانی سیاسی گەیشتە لوتەکەی خۆی. هێشتا کەس نازانێ چی بەسەر پەیکەری ئێعدامکراویفەرزاد کەمانگەرو هاوڕێکانیدا هاتووە. حکومەتی ئیسلامی وەک ماشێنێک وایە کە بە خوێنی ئینسانە شەریف، وشیار و گیانبازەکان ئیش دەکات.

ئێستا دیسان ڕژیمی ئیسلامی دوای ٤٣ ساڵ جەنایەت، هەژاری، بێکاری، کوشتار، بێ مافی و ئیستبدادێک کە بەسەر خەڵکی ئێرانیدا سەپاندووە و لە وڵام بە خەڵکێکدا کە لەبەرانبەر ئەم حکومەتە جەنایەتکارەدا وێستاونەتەوە و دروشمی ڕوخانی ئەدەن، بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی و چاوترسین کردنی خەڵک، ماشێنی ئێعدامکردنی لاوانی خستۆتەکار.

پاشەکشە کردن بە کۆماری ئیسلامی لە دەرکردن و ئیجرای حوکمی ئێعدام بە کەوتنەڕێی ناڕەزایەتی جەماوەری لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات دا ئیمکان پەزیرە. با بە پەرەدان و بەرینتر کردنەوەی ناڕەزایەتیەکان بەم ڕژیمە جەنایەتکارە نیشان بدەین کە سەردەمی ئینسانخۆری و کوشتنی باشترین ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە تێپەڕێوە. تا کاتێک کە سزای ئێعدام لە ئارادایە و زیندانی سیاسی بوونی هەیە، داخوازیهەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدامو دیفاع لە ئازادی زیندانیانی سیاسی، دیفاع لە مافی سەرجەم بێبەشانی ئەم کۆمەڵگایەیە کە بتوانن بە ئازادانە کۆببنەوە، مانبگرن، ناڕەزایەتی دەرببڕن، ڕیزەکانیان یەکبخەن بەبێ ئەوەی کە کۆیلەتی، ئەشکەنجە و کوشتن لە زیندانەکاندا، هەڕەشەیان لێبکات.

ئێمە پشتیوانی لە هەموو ئەو ناڕەزایەتیە شەوانەڕۆژیانە دەکەین کە ئێستا لە سەرتاسەری ئێران بۆ ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام و ئازادی زیندانیانی سیاسی لەلایەن ژنان، خوێندکاران، قوتابیان، لاوان، هونەرمەندان، کرێکاران و زەحمەتکێشان و سەرجەم خەڵکی ئازادیخوازی ئێرانەوە لە ئارادایە و بە توندی لە هەر ڕێگایەکەوە ئیمکانی هەبێت، دەچینە پشت سەرجەم ئەو ئیبتیکارانەی هەڵسوڕوان و ڕێکخراوەکانی نێوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ پەرەدان بەم ناڕەزایەتیانە گرتویانەتەبەر.

لە هەمانحاڵدا سەرجەم خەڵکی شۆڕشگێڕ، کرێکاران، مامۆستایان، لاوان، خوێندکاران، کاسبکاران، بازاڕیان، هونەرمەندان و هەموو ئەو کەسانەی دڵیان بۆ ئەم بزوتنەوە شؤڕشگێڕانە و پێشڕەو و پێشکەوتوە لێئەدات، بانگەواز دەکەین بە مانگرتنی گشتییەوە پەیوەست بن. رۆژی چوارشەممە ٣٠ ی مانگی سەرماوەز بکەینە شانۆی هاوپشتی و یەکێتی و بە کردەوە لە بەرانبەر یەکێک لە خوێنڕێژترین حکومەتەکانی سەردەم. وەرن ڕۆژی ٣٠ مانگی سەرماوەز و شەوی یەلدا، ئەم درێژترین شەوی ساڵە، و ئەم سوننەتە باستانیە بکەینە شەوی وەبیرهێنانەوەی یادی گیانبەختکردوانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانە، شەوی خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئازادی زیندانیانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام.

ئێمە داوا لە بنەماڵەی تێکۆشەرانی زیندانی دەکەین تا بە ڕاگەیاندنی بە ئاشکرای ناوی ئازیزانیان کە لەژێر مەترسی ئێعدام دان، ئەو ئیمکانە فەراهەم بکەن تا هەر حوکمێکی ئێعدام ببێتە کارزارێکی بەهێز و سەرتاسەری لە ئاستی نێوخۆ و لە ئاستی نێونەتەوەییدا، بۆ ڕاگرتنی ئەحکامی ئێعدام. ماشێنی شکەنجە، زیندان و ئێعدامی ڕژیم دەکرێت و دەبێ بە هێزی یەکگرتوانەی خەڵک لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕابگیرێت.

  بڕوخێحکومەتیکۆماریئیسلامی

بژیشۆڕش

حیزبی کومونیستی ئێران

٢٥ ی سەرماوەزی ١٤٠١

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیەندراوی ژمارە دوازدەی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-