ڕۆژی دووشهممه ٧ی مانگی خهرمانان، “ئارەزوو ئەمجەدی” چالاکی بواری ژنان و خەڵکی شاری سنە، کاتژمێر ١٠ی بەیانی بانگهێشتی ئیدارهی ئیتلاعاتی ئهو شاره كرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “ئارەزوو ئەمجەدی” تەمەن ٣١ ساڵ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کراوە. ناوبراو چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری ژنان و هەروەها ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی خێرخوازی “ژیانەوەی کوردستان” لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دوو جاری دیکەش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت کراوە و هەر جار بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە. شایانی باسه کە ئهو چالاكهمهدهنیه لە شاری سنە یاریزان و ڕاهێنەری فوتساڵە.