به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “هیوا سافکار”، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە كرا و سوكایه‌تی پێکراوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ڕۆژی سێشەممە، سێ کەس لە گەڕەکی سیلوی شاری سەقز، بە شمشێر و جلوبەرگێکی ڕەش، دەستیان بە ئەڵڵاهوئەکبەر وتن کردبوو، ناوبراو به‌رهه‌لستی ئەو سێ کەسە بووته‌وه كه به نیازی ترساندنی خه‌ڵك بوون. شایانی باسه، هێزە ئیتلاعاتییەکان، سەرەڕای لێدان و سوكایه‌تی ئەو هاووڵاتییە، هەڕەشەی ئەوەیان لێکردووە کە ئەگەر هەر چەشنە، بێڕێزییەک بەو کەسانە بکات، لەگەڵ سزای قورس‌تر بەرەڕوو دەبێتەوە.