به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، “عه‌سمان ئیسماعیلی” چالاكی ناسراوی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سه‌قز ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراوه.
به‌پێی ئه‌و ئێبلاغیه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ “عوسمان ئیسماعیلی” نێردراوه، ناوبراو ئه‌بێ ڕۆژی ٢٨ی جۆزه‌ردان سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كانی بەناو “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بیلغ دژی نیزام” وڵامده‌ره‌وه بێت. “عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه كرێكاریه ڕۆژی ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ پاش ٧٠ ڕۆژ ڕاگیران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه به‌دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو.