رۆژی چوارشەممە ١١ی مانگی جۆزەردان، “عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی کرێکاری خه‌ڵكی شاری سه‌قز له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كرا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو بە تۆمەتی “هاندانی بیروڕای گشتی و پڕۆپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی” و هه‌روه‌ها به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به ڕۆژی جیهانی كرێكار بانگهێشتی دادگای ئه‌و شاری سه‌قز كراوه و له لایه‌ن دادوه‌ری ئه‌و دادگایه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م چالاكه كرێكاریه له ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له به‌ره‌به‌ره‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دواتر لە بەشی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی شاری سه‌قز بە دانانی بارمتەی ١٤٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و هه‌تا كۆتایی قۆناغی دادگایی كردنه‌كه‌ی ئازاد کرا.