كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی شاری سنه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بانگهێشتی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌یان كرد كه بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی به‌فرانبار له‌به‌رده‌م شاره‌داری ئه‌و شاره كۆببنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی هیچ جۆره خزمه‌تگۆزاریه‌ك له لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده‌وه ده‌رببڕن.
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه هاتووه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به هۆی بارینی به‌فر و سه‌رما وسۆڵه‌وه زۆربه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره سه‌هۆلبه‌ست بووه و شاره‌داری هیچ هه‌وڵێكی بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره هه‌ڵنه‌گرتووه و به ده‌یان كه‌س به هۆی كه‌وتن بریندار بوون و تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لانیكه‌م سێ كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان له ناو شاری سنه نان ده‌ست ناكه‌وێت و هه‌ر ئه‌مه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی دانیشووانی ئه‌و شاره.