ئاژانسی هەواڵی حکومەتی ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەری بەرپرسی “ئیرنا” بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنێکی بێ حیجاب لە ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوی “مێهری دایکانە، بانگهێشت کراوە بۆ دادسەرای فەرهەنگ و ڕاگەیاندن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بانگهێشتکردنی بەڕێوەبەری بەرپرسی ئیرنا دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە سەرپەرشتیاری کاتیی کۆرپەیەکی بەجێهێڵدراو هاتووە؛ ڕاپۆرتێک کە وێنەی نێو ماڵ و ئامادەبوونی ژنێکی بێ حیجابی تێدا بووە. ئەم وێنانە چەند کاتژمێر دوای بڵاوبوونەوەیان، لە ماڵپەڕی ئیرنا سڕدرانەوە. وێنەگر و سوژەی ئەم ڕاپۆرتە لە کاردانەوە بەم دەنگۆ و کاردانەوانە جەختیان کردەوە کە ئامانجی سەرەکی، نیشاندانی ئەزموونی مرۆیی و هەستی دایکانە بووە، بەڵام سەرنجی ڕای گشتی و کاردانەوەکان لە جیاتی ئەسڵی بابەتەکە، چووەتە سەر جۆری پۆشاکی ئەو ژنە.
