لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی هەڵسوکەوتی نەشیاوی هێزەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئەندامانی کەشتیگەلی “سەموود“، چەند وڵاتێکی ئەورووپی و کەنەدا باڵیۆزانی ئیسرائیلیان بانگهێشت کرد و داوای ڕوونکردنەوەی فەرمییان کرد.
وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، کە لەم ڤیدیۆیەدا لە حاڵی پێکەنین و ڕاوەشاندنی ئاڵای ئیسرائیلدا دەبینرێت، وێنە بڵاوکراوەکانی بە ڕوونکردنەوەی “بەخێر بێن بۆ ئیسرائیل” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردەوە. وەزارەتەکانی کاروباری دەرەوەی کەنەدا، هۆڵەندا، ئیتالیا، فەڕەنسا و ئیسپانیا بە بانگهێشتکردنی باڵیۆزانی ئیسرائیل، داوای پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەیان سەبارەت بەم ڕووداوە کرد. هاوکات، وەزارەتەکانی کاروباری دەرەوەی بەلجیکا، ئەڵمانیا و بەریتانیاش وێڕای دەربڕینی بێزاری لەوەی کە بە “هەڵسوکەوتی خراپ” لەگەڵ ئەم چالاکوانانە ناویان برد، داوای ڕوونکردنەوەیان لە بەرپرسانی ئیسرائیلی کرد.
