لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “موتەهەر گونەیی” چالاکی خوێندکاری، بۆ جاری دووهەم لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بانگهێشت کراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو لە لایەن دادگا ئینقلابی شاری تارانەوە بە تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی پرۆپاگاندا دژ بە ڕژیم” بانگهێشت و پێویستە لە ڕۆژانی داهاتوودا خۆی ڕادەستی دادگای ڕژیم بکات. اپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بانگهێشتکردنی بەردەوامی چالاکانی خوێندکاری و میدیایی بەشێکە لە پرۆسەی دۆسیەسازی و گوشاری قەزایی دژ بە دەنگە سەربەخۆکان لە ئێران.
