ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌پارێزی شاری سنه كه ٥٠٠ نه‌مامیان له‌داوێنی كێوی “كوچكه ڕه‌ش” چاندبوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژمارەیەک لە چالاکانی ژینگەیی سنە، زیاتر لە ٥ هەزار نەمامیان بۆ چاندن لە کێوی “کوچکەڕەش”ی سنە، لە شاری ئیلام هێنابوو کە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان سپای پاسداران ساڵانێكه ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ٣٠ هێكتار له زه‌ویه‌كانی كێوی “كوچكه ڕه‌ش” دا بگرێت و چالاكانی ژینگه‌پارێز به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌و هه‌وڵه داگیركارانه‌ی سپای پاسداران ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ژینگه‌یه و نایانه‌وێت ئه‌و هێمای خۆڕاگریه له‌شاری سنه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه زه‌وت بكرێت.