“محه‌ممه‌دحسێن حسێنی” یاریزانی فووتباڵی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د كه پێشتر ده‌ستبه‌سه‌ر و به زیندان مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
“محه‌ممه‌دحسێن حسێنی” له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كرا و چه‌ند جار به شێوه‌ی ده‌ستكرد له‌سێداره درا.