كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فازه‌كانی ٩ و ١٠ی پارسی جنووبی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، له به‌رانبه‌ر بینای به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ئه‌و پاڵاوگه‌یه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی ئیمه‌نی و ئاگركۆژانه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی پێنجه‌م، به دوای به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌كانیان، داخوازییه‌كانیان تا ڕاده‌یك جێبه‌جێ كراوه به‌ڵام كرێكارانی په‌یمانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه هیچ یه‌ك له خواسته‌كانیان هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه. به ووته‌ی كرێكاران، چاودێری شیركه‌تی میللی گاز، به‌ڵێنی دابوو كه حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گۆڵان به پێی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.