بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، “کۆماری ئیسلامی” بۆ بەهێزکردنەوەی توانای بەرگریی ئاسمانی خۆی، لە چەند هەفتەی داهاتوودا یەکەم بەشی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی دروستکراوی “چین” وەردەگرێت.
ئاژانسی هەواڵگریی “ڕۆیتەرز” لە سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە ئەم گرێبەستە کڕینی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لە دوو مۆدێلی چینی “کیوڤی–١٢” و “ئەف ئێن–١٦” بە بەهای ٦٠ بۆ ٧٠ ملیۆن دۆلار لەخۆدەگرێت. ئەم ڕێککەوتنە لە ڕێگەی کۆمپانیای “ژونگ چینگ باوشانگ” لە “هۆنگ کۆنگ” وەک نێوەندگیر واژۆ کراوە، لە کاتێکدا “وەزارەتی دەرەوەی چین” ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردووەتەوە و بە بێبنەما وەسفی کردوون.
