ئەلناز محەمەدی، دبیر گرووپی کۆمەڵایەتی ڕۆژنامەی “هەممیهەن”، لە لیستی کاندیدەکانی خەڵاتی ئازادیی ڕۆژنامەگەریدا جێگیر کرا.
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور دەڵێت ئەلناز لە بەشی “شجاعت”دا کاندید کراوە. ئەم بەشە تایبەتە بەو ڕۆژنامەنووسانەی سەرەڕای هەڕەشە و فشار، لەسەر کارەکەیان بەردەوام بوون. ئەلناز محەمەدی دوای ناڕەزایەتییەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ساڵی ۲۰۲۳ بازداشت کرا و سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
