“سەمیرا ئەحمەدی”، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سەقز کە ٢٢ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و ئێستا لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگیراوە، بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەشکەنجە کراوە و ناچار بووه دژ بە خۆی قسە بکات.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “سەمیرا ئەحمەدی” له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. ناوبراو کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ئه‌مساڵ لە شاری سەقز دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژ بۆ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایه‌وه.