کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی مێهران به‌هرامیان و مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی سیاسی دیكه‌

ئێعدامی مێهران به‌هرامیان و مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی خه‌رمانان، “مێهران به‌هرامیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی “سۆمه‌یره‌م“، به‌ تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیم” له‌ سێداره‌ درا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دا ده‌سبه‌سه‌ر و ڕێكه‌وتی ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠١ حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ناوبراو پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرا. به‌ڵام مانگی ڕابردوو دیسان له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیم” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها برای “مێهران به‌هرامیان” به‌ ناسناوی “فازڵ به‌هرامیان” كه‌ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزراوه‌ و مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی له‌ ئارادایه‌.