سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، لانیكه‌م سێ به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “جۆما داروه‌زهی، مێهدی فه‌یزی و مۆحه‌ڕه‌م فه‌یزی” كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌رده‌بیل و زابۆل ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “جۆما داروه‌زهی” سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌دوای ڕه‌زایه‌ت نه‌دانی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها “مێهدی فه‌یزی و مۆحه‌ڕه‌م فه‌یزی” كه هه‌ر دووكیان بران، دوای شه‌ش ساڵ ڕاگیران له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌رده‌بیل، ئێعدام كران. ئه‌مه‌له كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئێعدامی ئه‌م سێ كه‌سه له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.