کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و سنه‌

ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و سنه‌7

ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و سنه‌7

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی بۆکان، شنۆ و دیوانده‌ره‌ کە بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپابوو، لە زیندانه‌كانی ناوه‌ندی ورمێ و سنه‌ حوكمه‌كه‌یان جێبەجێ کرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی گوڵان، حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “زرار پەیغامی” و “یاسر ڕەسووڵی” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. “یاسر ڕەسووڵی”، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، ٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هەروەها، “زرار پەیغامی”، تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە تیکهەڵچوونێکدا کە لە سەر ئاودێری زەوی هاتبووە ئاراوە، کەسێکی کوشتبوو. ناوبراو هەمان ساڵ لە لایەن دادگی تاوانەکانی ١ی ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و لەو کاتەوە لە بەندی ٣_٤ی زیندانی ورمێ ڕاگیرابوو. هه‌روه‌ها سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی گوڵان، زیندانییەک بە تاوانی “کوشتنی بە ئەنقەست” بە ناوی “فایەق شەریفی” خەڵکی شاری دیواندەرە لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، لە سێدارە درا. ناوبراو ٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەسبەسەر و دواتر بە قیساس مەحکووم کرابوو. هه‌ر لەم پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی گوڵان، به‌ندكراوێك بە ناوی “کەیوان ئەڵڵامورادی” خەڵکی گوندی “بڵواناوا”ی شاری دێهگوڵان، بە تاوانی “کوشتنی بەئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی سنە لەسێدارە درا.