ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی جۆزه‌ردان، چالاکانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری سەقز لە پارکی مەولەوی ئەو شارە کۆبوونەوە و بە هەڵکردنی مۆم کوشتنی گوڵاڵە شێخی و هه‌موو جۆرە توندووتیژییەکیان لە دژی ژنان شەرمەزار کرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ویڕای هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منییه‌تییەكانی ڕژیم و گۆشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی “گۆڵاڵه شێخی” بۆ به‌ڕێوه‌نه‌بردنی ئه‌م مه‌راسمه و هەروەها سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆدانی پاركی مه‌وله‌وی له لایه‌ن هێزه ئەمنییەتییەکانەوە، خەڵکی ئازادیخواز رێوڕەسەمەکەیان بەڕێوەبردوو توندووتیژی دژی ژنانیان مه‌حكووم كرد. شایانی باسه كه تەرمی گۆڵاڵە شێخی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی مانگی جۆزەردان لە سەر ڕێگەی سنە بۆ سەقز دۆزرایەوە، کە بەدەستی دەزگیرانەکەی کوژرا و پاشانیش ئاگری تێبەردا بوو.