ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل زیاتر له ١٠٠ ئامانجی له كه‌رتی غه‌زه پێكا و به‌هۆیه‌وه ده‌یان فه‌له‌ستینی دیكه كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان فڕۆكه‌ی ئیسڕائیلی جه‌بالیا، خان یوونس، ناوه‌ندی غه‌زه و ڕه‌فه‌حیان به چڕی بۆدروومان كردووه و به‌پێی زانیارییه‌كان، ٥٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات هێزی زه‌مینی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی و چه‌ند توونێلیان ڕووخاند. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، ده‌یان چه‌كداری حه‌ماس له‌و هێرشانه‌دا كوژراون. وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستینیش ڕایگه‌یاند كه ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل سنووری ٢١ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه و ڕێژه‌ی برینداره‌كان گه‌یشتۆته ٥٤ هه‌زار و ٩١٨ كه‌س.
