به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی، په‌نابه‌ران و فدراسیۆنی كۆچبه‌رانی ئێرانی له شاری گۆتنبێرگی سوید له ئاكسیۆنێك دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوان له ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، چالاكانی سیاسی حیزبه‌كانی دیكه، چالاكانی بواری مافی په‌نابه‌ران و فدراسیۆنی كۆچبه‌رانی ئێران، له درێژه‌ی كارزاری “نا بۆ ئێعدام” ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تیان له شاری گۆتنبێرگی سوید به‌ڕێوه برد. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامه‌كان له ئێران، داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخواز كرد هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم بایكۆت بكه‌ن.
