ڕێگاكانی ئێران یه‌كێك له مه‌رگبارترین ڕێگاكانی جیهانن و بوونه‌ته قه‌تڵگای خه‌ڵك. ڕێگاكانی ئێران به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنیان له لایه‌ن ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها بێكه‌فایه‌یی كارگێڕانی ڕژیم له بواری به‌ڕێوه‌به‌ریی ترافیكی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی شاری، له مه‌رگهێنترین ڕێگاكانی جیهانن. به‌پێی ئاماره‌ێك كه له‌ژێر چاوه‌دێریی وه‌زاره‌تی “ڕاه و ته‌رابه‌ری”دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له ئێران له‌چاو باقیی وڵاتانی دیكه به‌نیسبه‌ت دانیشتووانیان، له باڵاترین ئاستی جیهانی دایه. كه‌ماڵ هادیانفه‌ر، سه‌رۆكی پۆلیسی ڕاهواری هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه كه ساڵانه به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند ١٩ هه‌زار و ٥٤١ كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له ئێران گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به پێی ئاماری ڕێكخراوی پزیشكی یاسایی ئێران به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند له هه‌ر كاتژمێرێكدا ٣ كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. كۆی گشتیی كوژراو و برینداره‌كانی یه‌ك ساڵی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ به‌قه‌د كوژراو و برینداره‌كانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزه. هه‌روه‌ها ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بێجگه‌له ته‌ڵه‌فاتی گیانی، ساڵانه ١٨ ملیارد دۆلاریش زیانی ماددییان لێده‌كه‌وێته‌وه.
جاده‌ی باریک و پڕ له چاڵوچۆڵ، ئۆتۆمبێلی كۆن و ناستاندارد، شۆفیری ماندوو به‌هۆی سه‌عات كاری دوورودرێژ، نه‌بوونی نیشانه‌گوزاری، نه‌بوونی كۆنتڕۆڵی خێرایی ناپێویست و مه‌ترسیدار، له هۆكاره‌كانی ڕووداوی هاتووچۆی كوشنده و كاره‌ساتباری ڕێگاكانی ئێرانن. له‌و نێوه‌دا ڕێگای ناوچه په‌راوێزه‌كانی وه‌ك كوردستان، لۆرستان، كرماشان، ئیلام، سیستان و به‌لووچستان و ڕێگای گونده‌كان یه‌كجار مه‌ترسیدارترن و ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌م شوێنانه له‌سه‌رترن. به پێی ئاماره ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كان، ئۆستانی كوردستان له بواری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی مه‌رگ به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ، پله‌ی یه‌كه‌می له ئێران‌دا هه‌یه.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به ڕێژه‌ی مه‌رگ به‌شێوه‌ی گشتی، دیمه‌نێكی كاره‌ساتبارمان له ئێران پێ نیشان ده‌دات: مه‌رگ به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا، مه‌رگ به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ، مه‌رگ به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه سرووشتییانه‌ی كه ده‌كرێ به‌ریان پێبگیرێت، مه‌رگی منداڵان به‌هۆی كێشه‌ی ده‌رمان و خۆراك، مه‌رگ به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا له ئاكامی خاوبوونی پرۆسه‌ی واكسیناسیۆن. له‌ڕاستیدا مه‌رگی ئینسانه‌كان ئه‌وه‌نده ئاسایی بووه‌ته‌وه كه كه‌س پێی سه‌یر نییه و خه‌ڵك به دووپات بوونه‌وه‌یان عاده‌تیان گرتووه. به‌ڵام دڵته‌زێنترین مه‌رگه‌كان كه یه‌كجار له‌ناكاو و چاوه‌ڕوان نه‌كراون، مه‌رگ به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆیه. له شاره‌كان زۆر كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی پرد و توونێلی پیاده‌ڕه‌و و له زۆر شوێن به‌هۆی كه‌مبوونی سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ترافیك لایت، خه‌تكێشیی شه‌قامه‌كان، تابڵۆی ڕێنوێنیی شۆفیران و هیتر گیانیان له‌ده‌ست داوه كه به‌ئاسانی ده‌كرا به‌ریان پێ بگیرێت.
به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ڕێگاكانی ئێران نین كه تێیاندا ئه‌منییه‌ت له خه‌ڵك زه‌وت ده‌كرێت، ئه‌منییه‌ت به‌شێوه‌ی گشتی له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی جه‌ماوه‌ری ئێران زه‌وت كراوه: زه‌وتكرانی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی له كرێكاران، زه‌وتكرانی ئه‌منییه‌تی گیانی له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، زه‌وتكرانی ئه‌منییه‌ت له كۆمۆنیسته‌كان و مرۆڤه سێكۆلاره‌كان، زه‌وتكرانی ئه‌منییه‌ت له ژنانی ئازادیخواز كه ته‌سلیمی یاسای كۆنه‌په‌رستی ڕژیم نابن، زه‌وتكرانی ئه‌منییه‌ت له په‌یڕه‌وانی هه‌ر ئایین و مه‌زهه‌بێك كه له ئیسلامی شیعه ئه‌ویش له جۆری ١٢ ئیمامییه‌كه‌ی جیاواز بێت، زه‌وتكرانی ئه‌منییه‌ت له شوێنی ژیانی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێك كه بۆ دابینكردنی ژیانێكی مه‌مره و مه‌ژی باری قورس له‌كۆڵ ده‌نێت و به‌ره‌وپیری مه‌رگ ده‌ڕوات، هه‌مووی ئه‌مانه نموونه‌ی به‌رچاو و ئاشكرای زه‌وتكرانی ئه‌منییه‌ت له خه‌ڵكن.
حكوومه‌تی ئیسلامی به ڕێگاكان، به زیندان، به دابین نه‌كردنی تۆڕی ده‌رمان و نه‌خۆشخانه، به دابین نه‌كردنی واكسیناسیۆن بۆ كۆرۆنا و به‌ده‌یان شێوازی دیكه هۆكاری مه‌رگ و كوشتاری خه‌ڵكه. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لانیكه‌م به‌رپرسی پتر له ٦ ساڵ له درێژه‌ی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراقه كه وێرانی و خه‌ساره‌تی گیانی و ماڵیی به‌رینی له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته دا.
كۆماری ئیسلامی ده‌مێك ساڵه سه‌ره‌ڕای بوودجه‌یه‌كی به‌كجار زۆر كه ده‌یكاته هه‌زینه‌ی شه‌ڕ له سووریه، هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی ئێرانی و ئه‌فغانیی داغداری له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه‌كانیان له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه كردووه. بێگومان ئه‌منییه‌تی پایه‌داری خه‌ڵك به ڕزگاربوون له چنگ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دێته دی.