سه‌رۆك كۆماری توركیا “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان له كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی “داد و گه‌شه‌پێدان” ڕایگه‌یاند: به‌م زووانه شاره‌كانی “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت” و “منبج” له هێزه كوردییه‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئاناتۆلی: ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه: فازێكی نوێ له ئۆپراسیۆنه‌كانمان له باكووری سووریه ده‌ستپێده‌كه‌ین و به‌قووڵایی ٣٠ كیلۆمتر ناوچه‌یه‌كی ئارام پێكدێنین و ناوچه‌كانی “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت” و “منبج” له هێزه‌كانی “یه.په.گه” و “یه.په.ژه” پاك ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی ئۆرووپایی و ئا‌مریكا كرد كه نابێت پشتیوانی له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك بكه‌ن و له‌گه‌ڵ توركیا وه‌كوو هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “شێرئاوا”ی عه‌فرین كه سه‌رقاڵی شوانی بووه به‌هۆی بۆمبارانی ئه‌رته‌شی توركیا گیانی له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتیشی له‌ناوچووه.