کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئایین ئامرازی دەروونی سەرکوتی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش

مەزهەب لە کۆمەڵگای چینایەتی ئەمرۆدا، لە هەمان حاڵدا کە بیروباوەڕی جەماوەرێکی بەرین لە کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش پێکدێنێ، ئامرازێکیشە بە دەست سەرمایەداران و دەوڵەتەوە تا لە ڕێگای ئەوەوە خەڵک بە هیوای ژیانێکی ئەفسانەیی لە دنیایەکی دیكهفریو بدەن و حاکمیەتی نیزامی سەرمایەداری و بەهەشتی ئەمرۆی خۆیان هەر لەم دنیایەدا درێژە پێبدەن.

ئایین بەردەوام و بە درێژایی مێژوو ڕەنگدانەوەی بێ هیوایی و بێ توانایی جەماوەری خەڵک بووە لە دەست و پەنجە نەرم کردنیان لەگەڵ کۆسپەکانی سەر ڕێگای ژیانیان. ئینسانێک کە کۆیلەی مۆناسباتی نیزامی سەرمایەدارییە و بە تەنیایی ناتوانێ بارودۆخی ژیانی خۆی بگۆڕێت و لە بەرانبەر ڕەنج و ئازارێکدا کە خۆی و بنەماڵەکەی گیرۆدەی بوون، کارێکی لەدەست نایە، کاتێک کە خۆی لاواز و داماو دەبینێ، بە ناچار روو دەکاتە ئاسمان، بەو هیوایەی هێزێکی بە تواناتر لە خۆی دەربکەوێ و ڕزگاری بکات. کاتێک کە لە دنیای واقعیدا هیچ هیوایەک بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئارەزوەکانی نامێنێتەوە، ئاوات دهخوازێ کە بۆ دەست ڕاگەیشتن بە هیواکانی، دوای مردن سەرلەنوێ زیندوو بێتەوە و بە ئاواتی دەست ڕاگەیشتن بە ڕهفاه و بەختەوەری لە دنیای خەیاڵی دوای مردندا، ڕەنج و ئازارەکانی دنیای ڕاستەقینە تەحەمول دەکات.

دەوڵەتانی سەرمایەداری بۆ درێژەدان بە سوڵتەی چەوسێنەرانەیان بە شێوەی جۆراوجۆر كاری سەرکوت كردن بهڕێوهدهبهن. سەرکوتی ڕاستەخۆ لە ڕێگای زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدام و دروست کردنی فەزای پۆلیسی و وەحشەت لەناو كۆمهڵدگادا تەنیا یەکێک لە شێوازەکانی سەرکوتە. شێوازی تری کە بە یارمەتی مەزهەب بەڕێوەدەچێت بریتیە لە دەروونی کردنەوەی سەرکوت. ئەوان بە یارمەتی ئایین دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی ناڕازیی لە ناخەوە کپ دەکەن. مەزهەب بهوانهی وا كهتەواوی تەمەنیان لە ڕەنج و ئازاردان و لە نیاز و کەم و کوڕیدا دەژین فێردەکات کە تا کاتێک زیندون، تەسلیم و سەبوور بن و بە هیوای پاداشتەکانی بەهەشت لە ئارامشدا بن. مەزهەب جۆرێک موخەدر و سڕکەری مەعنەویە کە تێیدا کۆیلەکانی سەرمایە، دڵخوازانە لە ژیانێکی باشتر کە شایستەی ئینسان بێت، خۆ بەدوور دەگرن.

ڕزگار بوونی ئینسانی کرێکار و زەحمەتکێش لە چنگ ئهو سهركوتهدهروونیه، بە ڕۆشنگەری و لێکدانەوەی زانستی بابەتە جیهانیەکان لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا مسۆگهر دهبێت، بەڵام ئەم ڕزگار بوونە لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا تەنیا کاتێک ئیمکانی هەیە کە بارودۆخی مادیی ژیانی ئینسان گۆڕابێت و ئەو هێزە سروشتی و کۆمەڵایەتیەی کە ئینسان لە ترسیان پهنای بۆ مهزههب بردووه، هاتبێتە ژێر ڕکێف و کۆنترۆڵی چینی کرێكار و ئەفکاری ئینسانی پێشڕەو و پێشکەوتوو خوازەوە. لەو پێناوهدا و بۆ دەست ڕاگەیشتن بە وەها ئامانجێکە کە تهوهری جیایی دین لە دەوڵەت دێتهگۆڕێ‌. لهڕاستیدا ئایین، بهدهر لهوهیكهسەربەخۆ لە دەوڵەت بێت یان نەبێت، ئامرازی دەروونی کردنەوەی سەرکوتی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشهکە لەدەست ئەم نیزامە وەتەنگ هاتون و لێی ناڕازین. بەڵام وهدی هاتنی داخوازیی جودایی دین لە دەوڵەت، ئەم ئامرازە سەرکوتهلە دەست سەرمایەداران و دەوڵەتەکەیان دەردێنێ. جیایی دین لە دەوڵەت بهمانای هەڵوەشاندنەوەی هەموو جۆرە ئیمتیاز و هەڵاواردنێکهلە پیشەی دەوڵەتی و حقوقی کەسەکان لەسەر حیسابی مەزهەب و پلەی مەزهەبی ئەوان و یان باوەڕ و بێ باوەڕ بوونیان بە مەزهەب؛ بهمانای هەڵوەشاندەنەوەی دانی یارمەتی ماڵی و غەیرە ماڵی دەوڵەتی بە چالاکی و دامەزراوە مەزهەبیەکانه، بهمانای هەڵوەشانەوەی وانهی مەزهەبی لە ناو مەدرەسە و دامەزراوە ئاموزشیە دەوڵەتیەکاندایه؛ بهمانای ئهوهیهكههیچ مەزهەبێک وەک مەزهەبی ڕەسمیی بە ڕسمیەت نهناسرێت، مەزهەب وەک ئەمرێکی تایبەتیی کەسەکان چاوی لێ بكرێت و سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵ لە ئیختیار کردن و یان نەکردنی هەر مەزهەبێکدا ئازاد بن.” جیایی دین لە دەوڵەتدروشمێکە کە وێڕای نیشاندانی دژایەتیمان لەگەڵ مەزهەب وەک ئەمرێکی دەوڵەتی، پێبهندبوونیشمان بهئەسڵی ئازادیی بێ شەرت و مەرجی بیروباوهڕ، نیشان دهدات. واتە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چینی کرێکار چ وەک ئوپوزسیۆن و چ دوای بە دەستەوە گرتنی دەسەڵاتی سیاسی، بە توندی دژایەتیی لهگهڵ هەموو جۆرە گوشار و زوڵم و زۆر و پشكنینی بیروبۆچوون و هەڵاواردن و مەحدودیەتی یاسایی لەدژی کهسانی مەزهەبی دەکات و بۆ ڕەخنە و وەلانانی بیروبۆچوون و نەزەراتی مەزهەبی لە کۆمەڵگاشدا، هیچ شێوازێک بێجگە لە خەباتی نەزەری، رۆشنگەری و ئاموزش و قەناعەت پێهێنان، بە ڕێگهپێدراو نازانێت. داخوازی جودایی دین لە دەوڵەت دەستی دەوڵەتەکان لە پهرهپێدانی مەزهەب بە کەڵک وەرگرتن لە سەروەت و ئیمکاناتی گشتی کۆمەڵگا، کورت دەکاتەوە. لەم ڕوەوە جیایی دین لە دەوڵەت و بوونی مەزهەب بە ئەمرێکی خسوسیی ئینسانەکان یەکێک لەو دروشم و داخوازیانەیە کە ئێمە کومونیستەکان خەباتی بۆ دەکەین، بەڵام بێجگە لە ئێمە بەشێک لە ئوپوزسیۆنی بۆرژواییش سەرفی نەزەر لەوەی کە لە داهاتودا تا چ ئاستێک پێبهند دهمێننهوه، هەر ئەم دروشمە دەڵێنەوە و هێندێک جار موبەلیغی ئیدە غەیرە مەزهەبیەکانیشن و خۆیان بە سیکۆلار ناودەبەن. بەڵام ئەوەی کە هەڵوێستی ئێمە لە هەڵوێستی جەریاناتی بۆرژوایی جیا دەکاتەوە تەنیا سێکۆلاریسم و داخوازی جیایی دین لە دەوڵەت نییە، بەڵکوو لە هەمان حاڵدا روون کردنەوە و نیشان دانی دەور و نەخشی سیاسی و کۆمەڵایەتیی مەزهەبە لە خزمەت بە نیزامی چینایەتی سەرمایەداریدا.

ئێمە لە خەبات دژی مەزهەبدا ههرگیز سوکایەتی بە بیروباوەڕی خەڵک ناکەین، کاری ئێمە رۆشنگەری و شیكردنهوهی لەسەرهخۆی ڕاستیهكان و ڕوونكردنهوهی بەڵگەمەندی جیهانبینی كۆمۆنیستی لە بەرانبەر دیاردەی مەزهەب دایە. وەها سیاسەت و هەڵوێستێك، تەفرەقە و جیایی دەروست ناکات بهڵكوو یهكڕیزی و وهحدهت بهدوای خۆیدا دێنێ. نە تەنیا هاوپشتی خەباتکارانەی چینی کرێکار لەدژی سەرمایەداران لاواز ناکات، بەڵکوو بەهۆی خهسڵەتی زانستی و واقع بینانە و دڵسۆزانەی، ڕیزهكانی نەبەردی چینایەتی کرێکاران پتەوتریش دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-