کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی “ڕاژان”ی ورمێ

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 5ی مانگی گەلاوێژ، ئاگرێکی بەرفراوان لە گوندیڕاژانی سەر بە شاری ورمێ کەوتەوە و چەندین گەوڕ و تەویلە و كۆگای خۆراكی ئاژەڵ بوو به‌ خەڵووز و ئاگرەکە بەرەو گوندەکانی دەوروبەریش تەشەنەی سەند.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خەڵکی مه‌ده‌نی به‌ كه‌مترین ئیمكانات هەوڵی کوژاندنەوە و کونترۆڵ کردنی ئاگره‌كه‌یان داوە و هێزەکانی ئاگرکۆژێنەوە و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیداری ڕژیم هیچ هه‌وڵێكیان بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خه‌ڵك نه‌داوه. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ و ڕێژه‌ی زیانه‌ گیانی و مادییه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.‌

بابەتی پەیوەندیدار

له‌ده‌ست چوونی بینایی چاوێكی “ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

-

ڕێپێوانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات بۆ ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدام

-

بێبه‌ری كردنی ٢٠٠ مامۆستای زانكۆ له‌ ساڵی ١٤٠٢

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ سێ شاری ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان پاش ئاشكراكردنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر قوتابیان

-