شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئاگرێكی به‌هێز له ناوچه‌ی نێوان مهاباد- ورمێ كه‌وته‌وه و كه‌مێك پاش ئه‌و ڕووداوه پادگانی نیزامی بانه‌ش ئاماده‌باشی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، شتێكی نوورانی له ئاسمانی بانه كه‌وتۆته خواره‌وه و پادگانی ئه‌و شاره‌ش ئاژیری مه‌ترسی لێداوه و خراوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه‌ی نێوان مهاباد- ورمێ ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه بیستراوه و به‌دوای دا ئاگرێكی به‌هێز كه‌وتۆته‌وه كه به‌رپرسانی ڕژیم هۆكاره‌كه‌یان ئاگرگرتنی گژوگیای ده‌شته‌كه ناوبردووه له حاڵێكدا ده‌شت و ده‌ر به‌هۆی بارینی به‌فر و بارانه‌وه ته‌ڕه و ئاگرگرتنی مه‌حاڵه.