کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاگادارکردنەوەی عێراق سەبارەت بە ئەگەری دەرچوونی لە ئۆپێک

ئاگادارکردنەوەی عێراق سەبارەت بە ئەگەری دەرچوونی لە ئۆپێک 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، وەزارەتی نەوتی عێراق هاوکات لەگەڵ ئاماژەدان بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی شەڕی ئێران بۆ سەر پیشەسازی نەوتی ئەو وڵاتە، داوای زیادکردنی پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی لە ئۆپێک کردووە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر پێویستیی پێداچوونەوە بە بنەماکانی دیاریکردنی پشکی بەرهەمهێنان کردووەتەوە و ئاماژەی بە بارودۆخی تایبەتی ئابووری و ئەمنی عێراق کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پاش بڵاوبوونەوەی هەندێک ڕاپۆرت سەبارەت بە ئەگەری دەرچوونی عێراق لە ئۆپێک، بەرپرسانی وەزارەتی نەوت ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، بڕیاری مانەوە یان جێهێشتنی ئەو ڕێکخراوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.