نزیكه‌ی ٨٠ په‌نابه‌ری ئێزدی خه‌ڵكی شه‌نگال ماوه‌ی چوار ڕۆژه به‌بێ ئیمكانات له سنووره‌كانی نێوان یۆنان و توركیا گیریان خواردووه و داوای هاوكاری له ناونده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨٠ په‌نابه‌ری ئێزدی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن به‌بێ ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی له دوورگه‌یه‌كی بچووك له ڕۆخانه‌ی “ماراسیا” له نێوان توركیا و یۆنان گیریان خواردووه و پێویستی خێرایان به یارمه‌تی مرۆڤی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانیه‌وه هه‌یه. به‌وته‌ی په‌نابه‌رانی گیرخواردوو، به‌هۆی ئه‌و دۆخه خراپه‌ی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ریاندا زاڵ بووه ناچار به كۆچ بوون.